زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە
- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو، دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری به‌رازیلی له مه‌راسیمێكدا به هانده‌ران و میدیایه‌كان ده‌ناسێندرێت.
- دانی ئالڤێس بە کەمترین مووچە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کردووە، ئەو یاریزانە بەهۆی کێشە داراییەکانی ئەو یانەیە، نەیویستووە فشار بۆ ئەو یانەیە دروست بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا موچەی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی ئاشکرا نەکراوە.
- دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا: کاتێکی زۆر بوو هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێمەوە ئێرە، جارێکی دیکە لەگەڵ ئەوانە کار بکەم کە دەمناسن، ئەمەش هەمیشە بۆ من خاڵێکی ئەرێنی گەورەیە، ئەوەی ئێستا بۆ من دروست بووە، دەرفەتێکی زێڕین و سەرکێشیەکی گەورەیە، دووبارە لەبەرکردنی درێسی بارسێلۆنا، مانای هێزێکی دیکەیە و من دەمەوێت بەردەوام بم لە بردنەوە و ئێمە بارسێلۆناین و باشترین یانەی جیهانین ”.
- پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: من کەسێکی داهێنەر نیم تەنیا پیاوێکم کار دەکەم، ئەوە شتێکی نهیێنی نییە و هەمووان دەیزانن، من نامەوێت هیچ شتێک بەبێ ماندوو بوون بەدەست بهێنم، من هەموو هەوڵێک دەدەم و هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، بێگومان ئەمەش ماندووبوونێکی زۆری دەوێت و ده‌بێت كاری بۆ بكه‌ین.
- كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال: هیچ بیانوویه‌كیان نییه و ده‌زانن له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا چی ده‌كه‌ن، تۆپی پێ هه‌میشه سه‌لماندوویه‌تی، ئامانجه‌كان به رێگه‌ی قورس و سه‌خت به‌دی دێت، ئه‌نجامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر سڕبیا زۆر قورس بوو، به‌ڵام پێویست ناكات بێهیوابین، ئامانجه‌كه‌مان نه‌گۆڕاوه، بێهیوا مه‌بن پورتوگال ده‌چێته مۆندیالی قه‌ته‌ر.
- پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه زێدان رازیبووه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مان یونایتد وه‌ربگرێت، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، نه‌ك له ئێستادا ئه‌و ئه‌ركه قورسه وه‌ربگرێت.
- پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا: زێدان ئه‌گه‌ر بچێته مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ئه‌م 5 یاریزانه‌ی ریال مه‌دریدیش له‌گه‌ڵ خۆی ببات، كه پێكهاتوون له ئیدین هازارد كه 7 ساڵی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ چێڵسی به‌سه‌ر برد و 85 گۆڵی بۆ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن كرد و له‌سه‌ر خواستی زێدان بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، ئێستا ئه‌و یاریزانه یه‌كێكه له داواكارییه‌كانی زێدان بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات. تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئامانجه‌كانی زێدان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه یاری بكات، كه‌ریم بێنزێماش له پلانه‌كانی زێدان دا هه‌یه و جارێكی دیكه هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌نه‌وه. دانی كارڤاخاڵ و ئیدیر میلیتاویش له لایه‌ن زینه‌دین زێدانه‌وه داواكراون بچنه مان یونایتد.