رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق كرد.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێگەچارەكان بۆ راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێپەڕاندنی تەحەددیات و پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرەكانی ئەو دیدارە بوون