چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شارەوانی لیمبۆرگ هۆشداری دەداتە خەڵک لەبەر بەراز نەچنە دارستان

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

شارەوانی لیمبۆرگ لە هۆڵەندا هۆشداری دەدات لە چوونە نێو ژمارەیەک لە پارک و دارستانە سروشتیییەکان لەبەر ئەوەی ئەم ناوچانە شوێنی بەرازی کێوین و دواتر دەبن بە مەترسی بۆ سەر گیانی ئەو خەڵکانەی سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن بەهۆی بەرازە کێویلە. سەرەتای ئەم هەفتەیە لە چەند پارکێک وەک ڤێربۆش هامکۆفێن، فلێک، شالال و ڕاعێر دەگرێتەوە و لەو ناوچانەش هێمای ئاگادارکردنەوە دانراوە بۆ ئاگادارکردنەوەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکان. بەرازە کێوییەکان بەزۆری شەرمنن، بەڵام ئەگەر بەرازی بچووکیان هەبێت یان ئەگەر بێباک بن رەنگە هار ببن و ببنە مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵک.
میدیاکانی شاری لیمبۆرگ لەم هەفتەیەدا باسیان لە حاڵەتێکی لەو شێوەیە کرد کەقوربانییەکە پاش نیوە ڕۆی یەکشەممەی ڕابردوو بە پێ ڕۆیشتووەو هەستی بە شتێک کردووە لە قۆڵیدا. هەروەها لەگوتەی میدیاکان باس لەوە دەکەن کەسەکە گوێی لە گریانێک بووە، ناوبراو بە ڕۆژنامەی لیمبۆرگی ڕاگەیاندووە دەرکەوت کە بەرازە کێوی بووە بە قۆڵمەوە هەڵواسراوە.