بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک داوا لە سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانى قۆناغی 12ی ئامادەیى دەرەکى بەرایی (تمهیدى) بە هەموو بەشەکانییەوە دەکات، لە ڕێگەى لینکێکەوە شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانیان بزانن.
لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: ”ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغی 12ی ئامادەیى دەرەکى بەرایی (تمهیدى) بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە ڕێگەى ئەو لینکانەى خوارەوە بەپێى پارێزگاکان و ئەو قوتابخانانەى مامەڵەیان لێ کردووە دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانیان بزانن.”
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابییان و خوێندکاران دەکات ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی ئەزموونە بەراییەکان کە لە ڕێکەوتى (۱۹ی ۲ی ۲۰۲۳) کاتژمێر (١)ى دواى نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان لە تاقیکردنەوەکاندا.
بۆ ئاگاداربوون لە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکەتان لێرە کلیک بکەن.