سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کتێبی ( مندلي سحر المكان و عبق الزمان ) بڵاوکرایەوە

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ ( فازڵ میرانی ) بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و ھەڤاڵ ( مەحمود محەممەد ) ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و ھەڤاڵ ( سەربەست لەزگین ) بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ( دکتۆر سالار عوسمان ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پەرلەمانتار و کەسایەتی و ڕۆشنبیری و ئەدیب دۆستان.

کتێبی نووسەر مامۆستا ( حسین فيض الله مندلاوي ) بەناونیشانی ( مندلي سحر المكان و عبق الزمان ) بڵاوکرایەوە.

وێڕای پەیڤی بەخێرھێان لەلایەن ( دکتۆر سالار عوسمان ) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ( پ. د. ک) ھاوکات ڕایگەیاند: ئەم کتێبە دەبێتە ھۆکارێکی باش و سەرچاوەیەکی بە سوود، بۆ ئەوانەی گرنگی بە بواری مێژوو دەدەن.

ھەر لە ڕێوڕەسمەدا ھەڤاڵ ( فازڵ میرانی ) بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەوەی لەنێو ئەم کتێبە تۆمارکراوە، گرنگی لەوەدایە کە ئەزمونەکان بەزیندووی دەھێڵێتەوە و واقیعی مەندەلی وەک خۆی دەخاتەڕوو.

لەلای خۆیەوە نووسەری کتێب مامۆستا ( حسین فيض الله مندلاوي ) لە وتەیەکدا ڕایگەیاند ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی مێژووەییە بۆ ئەوانەی توێژینەوە لەبارەی مەندەلی و کوردستانی بوونی بکەن.

ھەر لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکە فیلمێکی دۆکیومێنتاری و شرۆڤە بۆ کتێبی ( مندلي سحر المكان و عبق الزمان ) کرا.

لە کۆتایی سوپاس و پێزانین و ڕێزلنان پێشکەش بە نووسەری کتێب مامۆستا ( حسین فيض الله مندلاوي ) کرا و کتێبەکە بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ـی ٢ـی٢٠٢٣