لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا ئەندامەکانی پارتی و جەماوەرە خاوەنباوەڕەکەی هەرهەموومان پێكەوەین، یەک تیمین؛ شـــەو و ڕۆژ لە یەكتر ئیســـتیلام دەكەین، بۆ سەرخستنی لیستی حزبە بەهێزەکەی کوردایەتی؛ ماندوو نابیـــن؛ هێـــزە ئومێدبەخش و لەبننەهاتووەکەی ڕێبازی پارتی و بارزانـــی، وزە و بڕوابەخۆبوون و ئیرادەمان پ ێدەبەخشێت.
لە ســـایەی یەک ســـەرۆک و یەک ئاڵا و یەک سەرکردایەتیدا، دەستمان لە ئیشدایە؛ بە باوەڕەوە لە دەوری یەک ڕێبازدا كۆ بووینەتەوە و، هه میشه بە هیوای سەركەوتنی گەورەوە هەنگاو دەنێین. لەو قوتابخانەیەوە فێر بووینە قەت تەسلیمی بێئومێدی و گوتاری ئاستنزم و کولانەکانی ئیرهابی فکری نەبین.
لە ڕۆژی ١١ی ئۆکتۆبەردا، بە خەندەی ســـەركەوتنە مەزنەکەی پارتی، ڕێگای ئایندەی گەلی کوردستان ڕۆشنتر دەبێتەوە، ڕۆحی پاکژی شەهیدان ئاسوودە دەبێت…
ئێمە ئاســـۆی گەشی کوردستانێکی بەهێزمان لێوە دیارە و ســـەدەیەکە کاروانەکەمان بە پێشەنگایەتیی بارزانی نەمر بەرەو ئەو ئاسۆیە بەڕێوەیە و، شەهیدەکانمان چرای ڕووناککەرەوەی شەوگارە و، خزمەتی میڵەت بەرنامەی ڕۆژانە و درێژخایەنمانە.