پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووسی كورد (سەرفراز نەقشبەندی)
بەڕێز خانەوادەی مامۆستا و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی كورد (سەرفراز نەقشەبەندی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و ڕۆژنامەفان و نووسەری گەلەکەمان (سەرفراز نەقشەبەندی)مان بیست، کە بە نەخۆشی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان کۆچی دوایی کردووە، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشتی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و کەسوکار و
و سەرجەم ئەدیب و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان دەکەین،.
خوالێخۆشبوو (سەرفراز نەقشەبەندی) کەسایەتییەکی دیارو بە ئەزموونی نێو بزاڤی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بوو، وەک نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان ڕۆڵێكی دیار و کاریگەری هەبوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی لە بواری ڕێکخراوەیی و چالاکییە ئەدەبی و ڕۆژنامەوانییەکان تەرخان کرد، بۆیە لەو بوارانەدا جێدەستی بەرچاو و لەبیر نەکراوە.
خوالێخۆشبوو، خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەم و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و پەروەردەیی و ڕۆژنامەوانییە ، وەک ئافرەتێکی لێهاتوو و بوێر هەمیشە ڕا و بۆچوونەکانی خۆی دەڕبڕیوە، بۆیە لەدەستدانی بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و دۆست و هاوەڵانی ببێتە مایەی سەبووری و لە خەمەكانتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ـی ٢ـی ٢٠٢٣