ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
دوو گەنجی خەڵکی دەڤەری سۆران، عیسا بارزانی و محەمەد مەسیح، لە وڵاتی مالیزیا بەشداری لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دیپلۆماسی دەکەن تایبەت بە گەنجان.
عیسا بارزانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە هەولێری گوت: ئەم كۆنفرانسە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو كە باس لە چەند پرسێكی تایبەت بە گەنجان و پرسە نەتەوەییەكان و مافی مرۆڤ و تەندرۆستی چەند پرسێكی تر كرا و پرسەكان شی كرانەوە و ڕێگەی چارەسەر، خرانە ڕوو؛ ئێمەش وەك دوو نوێنەری گەنجی كورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەڵبژێردراوین تا بەشدار ببین و هاوكاریان بین بە دەوڵەمەندكردنیان لە دۆزینەوەی چارەسەر و دەربڕینی بیروڕاكانمان.
لەم میانەی سەردانەكەیاندا ئەوو دوو گەنجە سەردانی وەزیری خوێندنی باڵای مالیزیایان كردووە، پەرتووكی “بو مێژوو”ەکەی سـەرۆك بارزانییان بەدیاری بۆ بردووە.
عیسا دەڵێت: وەزیری خوێندنی باڵای مالیزیا پڕۆفسیۆر د. محەمەد خالید نوورەدین خۆشحاڵ بوو بە بیننی ئەم پەرتووەكە و سەرسامیی خۆشی دەڕبڕی بەرانبەر بە كاریزما و كەسایەتیی سەرۆك بارزانی.
عیسا گوتیشی: چەندین بابەت و پرۆگرامی كولتووری و ئەكادیمیمان ئاڵۆگۆڕ كرد؛ لێكتێگەیشتنێكی زۆر باشمان هەبوو بۆ دروستكردنی پەیوەندیی كولتووری و ئەكایمیک لە نێوان زانكۆكانی مالیزیا و زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا.