پارتی بەئەنجامی كرداری و موقنیع وەڵامی یار و نەیارانی دەداتەوە

هێزوو لایەنە سیاسییەکان لەمێژە لە بەرانبەر بڵێسەو داستان و نەبەردیە پڕ سەروەریەکانی پارتیدا خۆیان تاقی دەکەنەوە، بەڵام، مێژوو ئەنجامەکانی بەشکست بۆ تۆمار کردوون، متمانەو دەنگی زاڵی جەماوەری دڵسۆزی کوردستان ئەو فرسەتەی پێ نەداون تا ئەو ساتەش، لەمەیداندا لەسەر پێی خۆیان بوەستن، بەڵکو هێندە بێ ئەرزشی کردوون ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لق و پۆپەکانیان تێک دەشکێن و لەگەڵ خەزان و ڕەشەبایەکی بێ هێز لە پاییزدا بەهەوادا دەچن. پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو هێزەی هەیەتی، هێزی ئەقڵ و متمانەپێکراوی جەماوەرە، بۆیە شکان ناناسێ و لەبن ناهێڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو هێز و ئەقڵە متمانەپێکراوە زیاتر دەبێت، پارتی بە شانازیەوە لە ڕۆژی ڕووناکدا سەرکەوتنەکانی دەچنێتەوە، لە شێوەی خەرمانێکی بەپیت و فەڕ دەیخزێنێتە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەی. لەهەڵبژاردندا لایەنی بەرانبەر لە ئاست گەورەیی پارتیدا دەچەمێت، لەداستان و بەرگری و مقاوەمەتدا هەمووان پێی شۆک دەبن، لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریدا نەیاران شاهێدی بۆ دەدەن، لە دیپلۆماسەت و دەوڵەتداریدا ئەو شاڕێگاڕاستەی گرتوویەتییە بەر، گەلی کورد لە ئێستا و داهاتوو هیوا و ئومێدی زۆری لە سەر هەڵچنیووە، لە بەرەوپێشبردنی دەستکەوتەکان و پاراستنیان ستوونی و ئاسۆیی بێ گوێدانە هیچ ئاراستە و فشارێکی ناوخۆیی، دەرەکی نالۆژیک، لە ترۆپکدا گیرساوەتەوە، لە شکاندنی ئابلۆقەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ و دانوستاندندا سیحری نەسرەوتی هەیە بەپشوویەکی درێژ و ژیرانە بەدوای گرێکوێرەکاندا دەگەڕێ، دوای دۆزینەوەیان بە چارەسەری گەیاندوون.
هەڵبەت پارتی بە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی مەغروور نابێت، سەرکەوتنەکانی تەوزیف کردووە، بۆ خزمەتکردنی هەمیشەیی کوردستانیانی ئازیز! بەلایەنی سیاسیشەوە بە هەموو ڕەنگ و ئاراستە و ئەدیان و نەتەوە جیاوازەکانەوە. بەدیوێکی تریشدا هێزی باوەڕپێکراوی جەماوەر کاتێک دەبێتە هەوێن و بنەمای ئەقڵ و سەرکەوتن بۆ پارتی سیاسی، کە جارێک تاقی کرابێتەوە، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین دەیەیە دەکەوێتە بەر هەژموون و تاقیکردنەوەی جەماوەری شکۆمەندی کوردستان، بە ڕوویەکی سپی سەربەرزانە لێی دەردەچێت.
بۆیە پارتی ناکەوێت، وەڵام و پەرچەکرداری نالۆژیکی، بێبنەما و هۆنینەوەی نادروست، بەڵکو؛ پشتئەستور بەجەماوەرەکەی بەهەنگاو و کرداری بەحیکمەت و تۆکمەو ژیری سەرکردایەتیەکەی، باوەڕبوون بە کادر و ئەندامان، هەوادار و لایەنگرانی دڵسۆزی، پارتی لە ڕۆژی دەنگداندا بەئەنجامی کرداری و موقنیع وڵامی یار و نەیارانی دەداتەوە.

ھەواڵی زیاتر