سەركەوتنی پارتی پێویستیەكی مێژووییە،بۆیە بەیەكەمی دەمێنێتەوە

بردنه وه ی هه ڵبژاردن و سه ركه وتنه كانی پارتی و مانه وه ی به یه كه می پێویستییه كی میژووییه كه پابه ندی خواستی سروشتی گه لی كوردستانه.
ئه وه ی پارتی به یه كه می هێشتۆته وه و به رده وامه له بردنه وه ی له هه ڵبژاردنه یه ك له دوای یه كه كاندا ده رخه ری ئه و راستییه یه كه جه ماوه ر به گشتی بروای پته وی به خه بات و داكۆكی له مافه كانیه تی له لایه ن پارتییه وه، ئاخر به درێژایی ۷٥ ساڵه ی رابردوو ئه و وه رچه رخانه گه وره یه ی مێژووی كوردستان به خۆیه وه
بینیویه تی رێبازی بارزانی به رپای كردوه.
له ناوه ڕاستی سه ده ی رابردووه و تا ئێستاشی له سه ر بێت و بۆ ئاینده ش هه روا ئه وه پارتییه ده ستكه وتی نیشتمانی بۆ گه له كه ی ده سته به ر كردووه و بێ چه ندوچوون به رگری له خواستی میڵه ت كردووه و واوه تریش له مێژوویدا بۆ جارێكیش سازشی نه كردوه.
پارتی به پرنسیپی ئیراده وه خه باتی نیشتمانی تاو پێ داوه بۆیه به رگه ی هه موو ئه و ره شه با وه یشوومانه ی دێروكی گرتووه و به رخودان و به رده وامی له تێكۆشانی نه ته وه یی وه ك چه مكی
شۆڕشگیڕانه به جێكه وته ی زانستییه وه هێناوه ته كایه وه.
بیرمه له وتارێكمدا له چه ند ساڵی رابردوو ئاماژه م به وه كردبوو كه پارتی یه كه مه و هه ر به یه كه میش ئه مێنێته وه، كه سانێك ده یانپرسی چۆن؟ لێره وه ئیتر ده بێت بۆ وه ڵامی ئه م پرسه چه مكی سیاسه ت له پیناسه كورته كه یدا بخه ینه وه روو (سیاسه ت هونه ری ئه گه ره كانه) لێ ئه وه پارتییه كارلێكی له گه ڵ قورسترین ئه گه ره كاندا كردووه و له سه رخه ترین دۆخدا ته ریب به وه ی له سه نگه ری به رگری نه ته وه ییدا بووه هاوكات خواستی له سه رگه شه كردنی ئه و جێكه وتیه بووه كه كوردستان له به هێزبووندا وێنا ئه كات، ئه وه بۆیه پارتی به درێژایی مێژوو به وه ده ناسرێته وه كه مه حاڵ له سیاسه تدا نابینێته وه ئه و ده مه ی خواستی ئازادی و سه ربه خۆیی لای به شێك وه ك تابۆ و خه ون ته ماشا ده كرا ئه وه پارتی بوو ئه و تابۆیه ی تێك شكاند ئه وه پارتییه مه حاڵ ئه كاته واقیع و له پێناوی گه ل و نیشتماندا ئه سته م ئه هێنێته دی.
پارتی خاوه نی ره هه ندی نه ته وه یی و نیشتمانیه هه ر بۆ ئه و
ئامانجه ش هاتۆته بوون بۆیه باوه ری به هاتنه دی ئه و ستراتیژه یه و لێ لا نادات، هه ر ئه مه شه وای كردوه جه ماو ه ری پارتی به پرنسیپی نه گۆڕی كوردایه تی و نیشتمانی و نه ته وه ییه وه پارتین. له دۆخی یه كلاكه ره وه دا ئه وه جه ماوه ری پارتییه به و پرنسیپه نه گۆڕه وه دێته مه یدان پشتیوانی له میتۆد و ره هه ندی پارتی ئه كات وسه ره نجام سه ری ده خات ده یكات به یه كه م، چونكه ئه وه پێویستییه كه میژوو ساغی كردۆته وه به هێزبوونی پارتی واته به هێزبوونی كوردستان ئه ی ئه وه نییه كه دوژمنان داخی پر له كینه یان هه ڵده ڕێژن به رامبه ر به گه لی كوردستان راسته وخۆ سیره له پارتی ئه گرنه وه.
دۆسته كانیشمان كه دێنه كوردستان روویان له سه ركردایه تیس پارتی و بارزانییه.
پارتی شكۆی تاكی كوردی پاراستوه چه مكی پێكه وه یی و
لێبورده یی و كه شی دیموكراسی فه راهه م كردوه، سه ركه وتنی پارتی هێمایه به سه ركه وتنی ته واوی گه لی كوردستان به هه موو پێكهاته و ره نگ و ئینتیما جیاوازه كانه وه.
پارتی پارێزه ری ئاڵا و شكۆ و سه روه ری و ده ستكه وت و
مافه كانی گه لی كوردستانه بۆیه به رده وام یه كه م و براوه یه وه و
هه ر به یه كه میش ده مێنێته وه.

ھەواڵی زیاتر