بەشێك لەو كۆچبەرە كوردانەی چوونەتە سەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا تا ئێستا زیاتر لە 20 ھەزار دۆلاریان خەرجكردووە، بە گوتەی بەشێك لە پسپۆڕانی ئابووری ئەو بڕە پارەیەی لەو رێگەیە خەرجكراوە و كۆچبەرەكان چارەنووسی خۆیان خستووەتە مەترسی، دەكرا لە ھەرێمی كورستان كارێكی بچووكی پێ بكەن و خەڵكی دیكەش بخەنە سەركار.
کۆسرەت میرانی، مامۆستای زانکۆ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به حوكمی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ به‌هۆی ته‌واوكردنی ماسته‌ره‌كه‌م له به‌ریتانیا ژیاوم، له‌وێ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ئاسان نییه، ئه‌و خه‌ڵكه وا ده‌زانێت كه وڵات به جێ‌دێڵن یه‌كسه‌ر كارت ده‌ستده‌كه‌وێت، له راستیدا وا نییه، ئه‌وان وه‌ك په‌نابه‌ر لێت ده‌ڕوانن، ده‌بێت كاری ره‌ش بكه‌ی.
رامیار رزگار، پسپۆڕی ئابووری له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، دەتوانرا بەم بڕە پارەیەی كه له رێگای ئه‌وروپا خه‌رجكراوه، لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی بچووکی پێ ئەنجام بدرێ و داهاتی خۆیان زیاد بکەن و خەڵكی دیكەش بخەنە سەركار.
کۆچبەرانی کورد لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا لە دۆخێکی ناهەمواردان، سەرما و سۆڵەی بیلاڕووسیا تەنگی پێ هەڵچنیوون، پۆڵەنداش ڕێگە نادات بچنە ئەو وڵاتە، بۆیە بەشێکیان بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان.