جێگری سەرۆک پێشوازی له‌ شاندێکی سه‌ربازیی هۆڵه‌ندی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێل پاوڵ ڤۆس کۆماندەری هێزی هۆڵندی لە هاوپەیمانیی دژی داعش کرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بەڕێز جێگری سەرۆک، تیشکی خستە سەر گرنگیی هەنگاوەكانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دروستبوونی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە چوارچێوەی یاسا و بنەما سەربازییەکاندا.

برەودان بە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا، خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

ھەواڵی زیاتر