وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان كەوتەكار

ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان كەوتەكار.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگە حكوومییەكە، ئەمە یەکەم وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان، کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

ڕووبەری وێستگەكە 35 دۆنم زەوییە و لە 180 مۆلیدە و 45 گۆڕەر پێکھاتووە، هەلی کاری بۆ 118 کەس رەخساندووە، هەروەها زیاتر لە 60%ی دەستی کاری ناوخۆیی سوودمەند بوونە.

ھەواڵی زیاتر