سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارێزگارى هەولێر، پرۆژەى دروست کردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیجى بەسەرکردەوە

ئەمرۆ شەممە 2023.1.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، قۆناغى دووەمى پرۆژەى دروست کردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیجى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (339 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەستی پێکراوە و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش (180 ڕۆژە).

لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى پڕۆژەکەى کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد کە بەڕێکوپێکى کارەکان ئەنجام دەدەن و تەئکیدی لەوەکردەوە پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا تەواوبکرێت.