وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 60 تانكه‌ر نه‌وتی سپی له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەمڕۆ حکومەتی فیدراڵ (60) تەنکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
هه‌روه‌ها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسی نەبووە، بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم، بڕێکی زۆر کەمە، کە بۆ دابینکردنی بەرمیلێکی نەوت بۆ هەر ماڵێک ( 1ملیۆن و 274 هەزار خێزان) پێویسته .
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا زیاتر لە (64) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشكراوه و ئەم (2) ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بێ بەرامبەر بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەش ده‌كرێت، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەستپێکردنی لە ناوچەکانی دەوروبەر.