فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ به نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی شايسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ” بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ئه‌رێنییه‌ی كه له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروستببوو”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ به نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی شايسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، “ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به تووندنی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی رێگریگرتن له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێمانوایه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ئه‌رێنییه‌ی كه له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروستببوو و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه لایانه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق”.
له‌باره‌ی ده‌رچوونی بڕیاری نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، ڤیان سه‌بری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، “پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه، یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵی ده‌ربچێت و پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌رێككه‌وتنی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌سه‌ندبكرێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “وه‌كو فراكسیۆنی پارتی نیگه‌رانین له‌و ئاراسته بیركردنه‌وه‌ی كه هه‌یه، ده‌ستبردن بۆ قووت، مووچه و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێمانوایه خزمه‌ت به‌و بنه‌مایانه ناگه‌یه‌نێت، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتوون”.