شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەهەندێک شوێن ئەگەری بەرز بونەوەی ئاستی ئاوو لافاوی کتوپڕ هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: “دۆخی تەڕو پڕ داباراناوی و سەرماو سۆڵە ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان و هەفتەی داهاتوو هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەهێزی دابارینەوە کەسەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاست و ڕەشە و تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداریش کارتێکەر دەبێت لەسەری و لەگەڵ شۆڕبوونەوەی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور لە مەودای 30 بۆ 31ی مانگ و تێکەڵ بوونی بەشەپۆل”.
ئاماژەشی بەوەداوە: “لەڕۆژی شەممەوە کەدەکاتە 28ی مانگ شەپۆلەکە دەگاتە ناوچە جیا جیاکان و بەتێپەڕبوونی کات تاوەکوو 29ی مانگ هەموو ناوچەکان بەگشتی دەگرێتەوە بەکاریگەریی و بڕی جیاواز بۆ ڕۆژانی دواتر کاریگەریی شەپۆلەکە بەهێز دەبێت بەو هۆیەوە تاوەکوو کۆتایی هەفتە لەسەر جەم ناوچەکان بارانی باش دەبارێت ئەگەری بەرز بونەوەی ئاستی ئاو و لافاوی کتوپڕ هەیە لە نزمایی و چەمەکان و ئەو شوێنانەی مەترسی لافاویان لەسەرە لەگەڵ ڕوودانی هەورە بروسکە بەسەر بەشێک ناوچە تایبەت نزماییەکان و هەندێ لەکاتەکان پلەکانی گەرما لەمەودای شەپۆلەکەدا 3 تاوەکوو 4 دادەبەزێت خێرایی با ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێ ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا دەبێت”.
ئەوەشی خستووەتە روو: “بەفربارین لە کۆتایی مانگەوە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە بەگشتی، هەروەها بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئێستا بەفر دادەبەزێتە بەشێکی سەنتەرەکان و نزماییەکانیش بەکاریگەریی جیاواز”.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: “دوا بەدوای ئەم شەپۆلە لەمەودای هەفتەی یەکەمی مانگی دوودا حاڵەتی تری باران و بەفر و سەرما و سۆڵەی تر هەیە و بارستە هەوایەکی تری ساردی جەمسەری دادەبەزێتە سەر ناوچەکان مانگی دوو سەرما و بەفر و دابارین زیاترە و بەشێکی زۆری ناوچەکان ئەگەری سپی پۆشبوونیان بە بەفر هەیە بەسەنتەرەکانیشەوە”.