چاوپۆشی لە‌ تیرۆر ناكرێت

هەولێر

ماوەیەکە یەكێتی ڕاگەیاندنە دواكەوتووەكەی و پەیج وسایتە ســـێبەرەکانی خۆیان بۆ دژایەتیی سەرۆکی حکوومەت وەگەڕ خستووە؛ ئێمە باش دەزانین ژانی یەکێتی چییەو بۆ وا دەکات، ســـەرۆکی حکوومەت لـــە بەرژەوەنـــدی ئێوەی خۆســـەپێن و مشـــەخۆر وگومرگخـــۆری داوە، بۆیـــە مەکینـــەی ڕاگەیاندنی چەواشەتان لە دژی خستۆتە گەڕ.
مەســـرور بارزانی چاوپۆشـــی لە دزی و تاڵانی و مافیاگەریی ئێوەی نەکردووە بۆیە ڕقتان لێیەتی.
چونکە ئامادە نییە چاوپۆشی لەو تیرۆرە قێزەونە بکات کە بە ڕۆژی ڕووناک و بە شـــێوەیەکی دڕندانە، لەبـــەر چاوی ژن و منداڵدا تیرۆر دەكەن و دواتریش هەموو هەوڵێکتان دا بۆ ئەوەی پەردەپۆشی بکەن و حکوومەتیش لێتان بێ دەنگ بێت.
ئاخـــر ســـەرۆکی حکوومـــەت ناچێتە ژێـــر باری مافیاگـــەری و چەتەگـــەری و کەڵەگایی ئێوە، بەڵی سەرۆکی حکوومەت سوێندی خۆی پێشێل نەکردووە .بەڵکو ئەوە ئێوەن هەموو ســـنوورێکتان بەزاندووە، بەهاکان پێشـــیل دەکەن. تاوانبـــاران داڵدە دەدەن. ســـەروەری و هەیبەتی هەرێم و پایتەخت پێشـــیل دەکەن. دزی دەکەن، دەســـت لە هاوڕێ و دۆست و کادیرانیشتان ناپارێزن. ئێـــوەن ئەخلاق و بەهـــاکان ئەخەنـــە ژێر پێ. قســـەکانی بەڕێز مەلا بەختیار باشترین بەڵگەن کە گوتـــی:” بافڵ و قوباد لە یەک شـــەودا یازدە ملیۆن دۆلاریان لە باشـــماغ دزیووە. ئێوە لە ســـەر دزینی گومـــرگ و داهات و قووتی خەڵکی ســـلێمانی ڕێک کەوتوون”
لە کاتێکدا مێدیـــای یەكێتی نوقمی دواكەوتوویی و پاشـــاگەردانی بـــووە و بـــە خەیاڵی ســـەردەمی شـــەڕی ناوخۆیی پەلەقاژەی مانەوەیەتی، ناتوانێت ببێتە مێدیایەکی ســـەنگین و ســـەردەم. دیارە لێی تێكچووە كە مێدیای ئێســـتا مێدیای قیژە قیژ نییە. جەمـــاوەر بەهەڵلای مێدیایی بـــڕوا ناكات، بەڵكو بە داتا و دۆكیۆمێنت بڕوا دەكات. مێدیا دەبێت پشـــت ئەســـتوربێت بـــە بەڵگە، نەك بە هـــاش وهوش و هاتوهـــاوار و خەیاڵ پڵاو و دروشـــمبازی و حکایاتی پووچ.مێدیـــای دواكەوتـــووی یەكێتیـــی، تەنها یەك بەڵگەی نییە لەســـەر ئـــەوەی وەك خۆیان دەڵێن، ســـەرۆكی حكوومەت پێچەوانەی سوێندەكەی كاری كـــردووە، بـــەڵام لەبەرانبەردا ئێمە ســـەدان بەڵگە دەخەینە بەردەســـت بۆ ســـەلماندنی ئەو ڕاستییەی کـــەوا بانگەشـــەی مێدیـــای نامەســـئولی یەكێتیی سەرلەبەری درۆی شاخدار و چەواشەكارییە.
ســـەرۆكی حكوومەت، یەكەم سوێند و گرنگترین ســـوێندی ئەوەبووە كـــە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردســـتان لە سەرتاســـەری هەرێمی کوردســـتاندا بپارێزێت، بۆیە ئێمە لەمێدیای یەكێتی دەپرســـین: ئایـــا كۆكردنـــەوەی داهات، پاراســـتنی پایتەخت و شارەكانی دی لە دەســـتی ڕەشی تیرۆر، سەپاندنی دەســـتەڵاتی یاسا بەسەر دەروازە ســـنوورییەكاندا، یەكخستنی پێشمەرگە، هەبوونی یەك ئیدارەی تۆكمە بۆ هەرێمی كوردســـتان كە مەسرور بارزانی كاری بۆ دەكات، هەمـــوو ئەو كارانـــە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان نین؟. باشـــە داواكردنی سەروەری یاسا، لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردســـتانە یان وەك ئەوەی ئێوە، کە دەســـتی ڕەشـــی تیـــرۆر دەگەیننە گیانی خەڵكی بێ دیفاع؟ ئەوە پێویســـتە خەڵكی كوردستان خۆیان وەڵام بدەنەوە.

ھەواڵی زیاتر