* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له وڵاتی سعوودیه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و، ریال مه‌درید و ڤالێنسیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگڵاند دوو یاریی ده‌كرێن، نۆتینگهام و ولڤرهامتن، له‌گه‌ڵ یاریی ساوسامتن و مان سیتی كه بڕیاره له كاتژمێر 11:00ـی ئه‌مشه‌و بكرێت.
* ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەریتانیا: به‌شێك لە یاریزانانی یانەی چێڵسی سیاسه‌ت و ڕێنماییه‌كانی گراهام پۆتەر جێبه‌جێ ناكه‌ن و به پێچه‌وانه‌ی تاكتیك و پلانه‌كانی راهێنه‌ره‌كه‌یان یاریی ده‌كه‌ن و داوا له راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به زووترین كات مه‌شقه‌كانی یانه‌كه جێبهێڵێت و بچێته یانه‌یه‌كی دیكه.
* ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەریتانیا: کێشەکانی ئێستای یانه‌ی چێڵسی هەمووی بەهۆی پۆته‌ر نییه، به‌وپێیه‌ی به‌شێك لە گرێبەستەکانی ئەم دواییەی یانەکە بەپێی پێویست باش نەبوون و له‌سه‌ر خواستی پۆته‌ر ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پۆتەر ئێستا بەدەست ئه‌نجامه خراپه‌كانه‌وه بناڵێنێت، یه‌كه‌مجاره له 30 ساڵی رابردوو راهێنه‌رێك ئه‌و ئه‌نجامه خراپه له ده‌ستپێكی پرێمه‌رلیگ بۆ چێڵسی تۆمار بكات، به‌وپێیه‌ی چێڵسی له دوایین 9 یاریی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 6 یاریی دۆڕاندووه، 2 بردنه‌وه و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه.
* ڕۆژنامەی “زە سەن”ـی بەریتانا: 5 ڕاهێنەر بۆ شوێنگره‌وه‌ی گراهام پۆته‌ری راهێنه‌ری چێڵسی به‌ربژێرن، یەکەمیان، ماوریسیۆس پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پێشووی تۆتێنهام، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا لە پاریس سانجێرمان ڕۆشت، پۆچیتینۆ لە سەرەتای ڕاهێنەرایه‌تی له‌گه‌ڵ یانەی تۆتێنهامەوە کێشەی لەگەڵ هاندەرانی چێڵسی هەبووە، ئەمەش وایکردووە نزیكبوونه‌وه پۆچیتینیۆ و چێڵسی كه‌مێك سه‌خت بێت. دووه‌م: برێندان ڕۆدگێرزە کە یاریدەدەری خۆزێ مۆرینیۆ بووە لە یانەی چێڵسی و لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨دا. سێیەم: دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید لە ساڵی 2011ـەوە ساڵانە 36 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و بە زۆرترین مووچەی ڕاهێنەرانی له جیهان هه‌یه. چوارەم: زێدان، کە چاوەڕێی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بوو، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا ڕەتیکردەوە و بڕیاریدا گرێبەستەکەی دیشامپ تا ساڵی 2026 درێژبکاتەوە، ئەمەش دەرگای گەڕانەوەی زینه‌دین زیدان بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كاته‌وه، پێنجەم: تۆماس توخێل، یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌ربژێره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ بلوز، له دوایین یاریی چێڵسی به‌رامبه‌ر مان سیتی، هانده‌رانی بلووز داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆماس توخێلیان ده‌كرد.
* تۆماس مۆلەر یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن: دوای دەرچوونمان لە مۆندیال بێ هیوابووین، بەڵام دواتر لە گەڵ راهێنەر گفتوگۆمان کرد بۆ ئەوەی بزانم من دەتوانم بەردەوامبم لە یاری نێودەوڵەتی یاخود نا، بێگومان من بیر لە وازهێنان ناکەمەوە تا ئەوکاتەی هەڵبژاردەی نیشتیمانەکەم پێیوستی بەمن هەبێ بەردەوام دەبم، دەمەوێ هەموو بۆ یاری کردنی نەتەوەی ئامادەبم بەڵام بریار لەدەستی راهێنەرە.