هەنسكی شەوێك

فاتح یاسین مودەڕیس

لە باڵكۆنەی
ژوورەكەمدا
مانگ دەدوێ
مومێك دادەگیرسێ
پەردەیەك شایەدی دەدا
پەنجەرەیەك قسە دەكا
كورسییەك چاوەڕوانە
بەڵام. بەڵام
ئەو هەر نەهات و
هەر نەهات
لە خەما
باڵندەكان
پڕژانە ئاسمان
چەپكە گوڵیش
لە شوێن ئەو
لەسەر كورسیەكە
بەدەم قاوەی ساردو سڕەوە ڕاكشا.

ھەواڵی زیاتر