سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سوودانی باره‌گای ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی به‌سه‌ركرده‌وه‌

 

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باره‌گای ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ و ژماره‌یه‌ك ‌فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێشوازی لێكرا.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌:  ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئاستی ئاماده‌باشی، راهێنان و خۆڕێکخستنەوەی ده‌زگاكه‌ كرده‌وه‌.

هەروەها سوودانی تەکیدی لە پێویستبوونی لێهاتوویی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی لەبواری شەڕکردن وکاری باشتر کردەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه به‌ ئاستێكی باش بمێنته‌وه‌ و له‌ ئامادەباشیش دابن بۆ راوه‌دوونانی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش و دەرخستنیان له‌ ره‌گ و ریشەوە.