سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

باوکێک لە هەولێر کچێکی خۆی دەکوژێت


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، باوکێک کچێکی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، پۆلیسیش دەڵێت، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی. 

بەپێی گوتەی کەسوکاری ئەو پیاوەکە ، کچەکە تەمەنی 15 ساڵان بووە و باوکی لێی داوە. باوکی کچەکە “ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.”

موقەدەمی مافپەروەر هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند رووداوەکە لە گەڕەکی موفتی بووە، تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی. پێشتریش ئەو کەسە دەستگیرکراوە و بە کەفالەت ئازادکراوە. 

بەپێی زانیارییەکان کە لەگەڵ کەسوکاری کچە کوژراوەکە قسەی کردووە، دایکی کچەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەی دوو ساڵ بووە ئەو کەسە لە خۆی و منداڵەکانی داوە و ئازاری داون، چەندین جاریش سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە. 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە ناوی (ب. ف