به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت و ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و به‌فر و بارانبارینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ره‌وشی پێشبینیكراوی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە .
ڕاشیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و خێرایی باش له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكور ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان، بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزم بوونەوە دەکەن، هه‌روه‌ها بارانبارینیش لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان دەبێت و زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و ئیدارەی سۆران دەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان به‌فر ده‌بارێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پلەکانی گەرما نزم دەبنه‌وه بە نزیکەی ( 1 تــا 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 7-9 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 10 پلەى سیلیزى