پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کرایەوە

بۆ یەکەمجار لە سنووری قەزای مێرگەسۆر پەیمانگەیەکی حکوومی دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵ هەر دوو بەشی کارگێڕی کار و تەکنیکی وەرگێڕان کراونەتەوە، بۆ ساڵی داهاتووش چەندین بەشی نوێ دەکرێنەوە.

د. تالب شێروانی، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بە “هەولێر”ـی گوت:” پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە 17/10/ 2019 فەرمانی دامەزراندنی وەزاری بۆ دەرچووە، بۆ یەکەمجارە قوتابی لە دەزگایەکی خوێندنی باڵا سەر بە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر لە قەزای مێرگەسۆر وەردەگیرێت.
راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، گوتیشی:” بۆ ئەمساڵ هەر دوو بەشی کارگێڕی کار و بەشی تەکنیکی وەرگێران کراونەتەوە، قوتابی لە هەولێر، کۆیە، شەقڵاوە، داواکارییان پێشکەش کردووە و وەرگیراون.
د. تالب شێروانی، ئاشکراشی کرد:” پلانەکانی ئێمە پلانی زۆر ستراتیژین، پلانی کورت خایەن هەیە، لەگەڵ پلانی مامناوەند و درێژ خایەن، لەسەر پلانی کورتخایەن کارمان کردووە و سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە، بۆ پلانی مام ناوەند ئەو شوێنەمان بە کاتی وەرگرتووە، کە بۆ پەیمانگە زۆر باشە، بەڵام پێویستمان بەوە هەیە بیناکەمان فرانتر بکرێت و بەشی دیکە بکەینەوە، بۆ ساڵی داهاتوو لە پلاندایە بەشی پەرستیاری و کشتوکاڵ بکەینەوە، بۆ پلانی درێژ خایەنیش 7 بەشمان دەست نیشانکردوونە”.

ھەواڵی زیاتر