جێگری سهرۆكوهزیرانی عێراق رایگهیاند، کۆی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لەماوهی ساڵی رابردوودا زیاتر لە (115) ملیار دۆلار بووە.
ئهمڕۆ سێشهممه (3ـی كانوونی دووهم/یهنایری 2023)، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و نهوت به ئاژانسی فهرمی ههواڵی عێراقی (واع)ـی رایگەیاند، کۆی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو لەماوهی ساڵی رابردوودا (2022)، زیاتر لە (115) ملیار دۆلار بووە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو زیاتر لە (1) ملیار و (209) ملیۆن بەرمیل بووە و بەو دەرەنجامەش ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژانە نزیکەی (3) ملیۆن و (320) هەزار بەرمیل بووە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە دەرچووە.
ئاماژە بهوهشكراوه، کارەکانی هەناردەکردن بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بازاڕی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتە جیاجیاکان ئەنجامدراون، لەوانە (چینی، هیندی، کۆریای باشوور، تورکیا، یۆنانی، ئەمریکی، بەریتانی، فەرەنسی، ڕووسی، ئیتاڵی، ئیسپانی و هۆڵەندی) و، هەروەها کۆمپانیا عەرەبییەکانی تر.