ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

ئۆریانا فاڵاچی

ئۆریانـــا فاڵاچـــی (1929 – 2006) هەم ڕۆژنامەنووس بوو، هەم نووســـەریش، لە فلۆرەنسا لە دایک دەبێت و لە چواردە ســـاڵییەوە، لە دژی دەسەڵاتی مۆسۆلینی، ســـەنگەری بەرەنگاربوونـــەوە هەڵدەبژێرێـــت، ڕۆڵی تەتەری شـــۆڕش دەگێڕێت و چەکیش بـــۆ پارتیزانان دەگوێزێتەوە. ڕۆژنامەنووســـێکی یاخـــی و بوێر بوو، ڕاپۆرتـــی لەبارەی جەنگ و شۆڕشـــەوە دەنووســـی و دیمانەی لەگەڵ ســـەرانی وڵاتاندا، لە چەشنی ئەندێرا گاندی، شـــای ئێران، خومەینی، قەززافی، بۆتۆ، ڤیڵی برانت و گۆڵدا مائیردا ســـاز دەکـــرد. ئۆریانا فاڵاچی شـــارەزای هونـــەری گوتوبێـــژ بوو، بێ ســـڵکردنەوە پرسیاری بوێرانەی دەورووژاند و لەسەر شەڕی ڤێتنام و شـــەڕی نێوان هیند و پاکستان و (شۆڕش)ی ئێران قسەی هەبوو. کتێبی: گوتوبێژ لەگەڵ مێژوودا، بریتییە
لە بەشێک لە دیمانە گرنگەکانی.
ئۆریانا فاڵاچی ئەنارشیست بوو، دەیگوت: ئەرناشیست کەســـێکە خۆی بڕیار دەدات، چـــی دەکات و چی نا، کەســـی دیکە بۆی نییە لەبری ئـــەو بیر بکاتەوە. کە دیـــداری لەگەڵ خومەینیدا ســـاز کـــرد، ڕەخنەی لە باڵاپۆشـــی گرت، بـــە قەززافیی گـــوت: دەزانیت تۆ کەسێکی خۆشەویست نیت؟ دوای یازدەی سێپتێمبەری 2001 کە کتێبی (تووڕەیی و لووتبڵندی) بڵاو کردەوە، هـــەر لە ئیتالیـــا یەک میلیۆنی لێ فرۆشـــرا، تێیدا بە عەرەبی گوتبوو: وەکوو کەروێشک زیاد دەکەن! دوای تەقینەوەکانی مەدرید لە 11ی ئاداری 2004دا، باسێکی بە ناونیشـــانی: (دوژمنانی ناوخـــۆ)وە بڵاو کردەوە، تێیدا باســـی لەوە کرد، ئیسلامی لەبری خۆشەویستی،
ڕق و لەبری ئازادی، کۆیلایەتی بەرهەم دەهێنێت.

ئۆریانا فاڵاچی دەیگوت: جێی داخە هیچ شتێک وەک جەنگ، ڕووی ڕاستەقینەی ئینســـان وەدەر ناخـــات، هیچ شـــتێک وەک جەنگ، جوانی و ناشـــیرینی، ژیری و گەوجایەتی، دڕندەیی و مرۆڤدۆستی، ئازایەتی و ترسنۆکی ناخاتە ڕوو. کۆمەڵگە تا دیموکراتتـــر و کراوەتر بێت، زیاتر بەرەو ڕووی تیرۆر دەبێتەوە. هەندێـــک جار مـــردووەکان ئەوەندە لـــە زیندووەکان چالاکترن، تا ئەو ڕادەیەی مردوو، زیندوو بە کوشـــت دەدات. دەســـەڵات بە دەســـت هەر کەســـێکەوە بێت، ئیدی ســـەرۆکێکی خۆســـەپێن بێـــت یـــان هەڵبژێـــردراو، جەنەڕاڵیکـــی خوێنڕێـــژ بێت یـــان ســـەرکردەیەکی خۆشەویست، دەسەڵاتداری هەر دیاردەیەکی نائینسانی و بێزراوە. بەبـــێ خومەینی، دنیا وا نەدەبوو وەک ئێســـتا هەیە، بەداخەوە دایکی کە دووگیان بوو پێی، لەباری نەبرد. شـــکۆمەندی بارێکی قورســـە، هەڵگرتنـــی هونەرە، بەدەگمەن کەسانێک هەن، خاوەنی ئەو هونەرە بن. حەقیقەتـــی گەورە لە ڕۆماندا خۆی دەنوێنێت، نەک لە ڕۆژنامەگەریدا. لابردنـــی پەردە لەســـەر ناخـــی ئینســـان، زۆر لەوە زەحمەتترە کە لە کەنـــاری قەڵەباڵغی زەریاچەیەکدا، بەبێ ستیان خۆ بدەینە بەر خۆر. لەسایەی هەموو ڕژێمێکدا، ئەو یاسایە زاڵە کە هەمیشە براوە، کەسی بەهێزتر و دڵڕەقتر و بەرچاوتەنگترە. ڕۆژنامەگەری هەر سەرکێشی نییە، (ڕۆشنبیری)یشە. جـــوو هەقی خۆیەتی هەبێت، داکۆکی لە خۆی بکات و لێ نەگەڕێت جارێکی تریش قەلاچۆ بکرێتەوە. نازانـــم ئەو خەڵکە بۆچی بـــە دەنگدان بۆ ئەم و ئەو، سووکایەتی بە خۆیان دەکەن، ئەگەر لووتی خۆم گرت و دەنگم بۆ یەکێکیـــان دا، دواتر تفێک دەکەمە ڕووی خۆم. مـــن تەمەنم بە تێکۆشـــان لەپێناوی ئازادیدا بەســـەر بردووە، ئازادی، ئازادیی ئایینیش دەگرێتەوە. ئەورووپا لەلایەن ئیسلامەوە بە کۆڵۆنی کراوە، ئیسلام هەر بە مانا مادییەکەی نا، بە مانا کولتوورییەکەیشـــی
ئەورووپای داگیر کردووە

ھەواڵی زیاتر