دژه تیرۆری كوردستان زانیاری نوێ لهبارهی كهوتنه خوارهوهی درۆنهكهی بهحركه بڵاودهكاتهوه
ئەمشەو دژه تیرۆری کوردستان بڵاوی كردەوە درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە كەوتە خوارەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر: 19:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵهوانییهكی نزیک جێژنیكانی سهر به ناحیهی بهحركهی پارێزگای ههولێر كهوته خوارهوه و هیچ زیانێكی لێ نهكهوتەوە.
دژە تیرۆری كوردستان دووپاتی كردووەتەوە: “هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە