هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستپێکرد

ئۆپەراسیۆنێک بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستیپێکرد.

بەپێی رایگەیەندراوێك هێزه‌ عێراقییه‌كان لە هەشت میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کردووەو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە داببین کراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە ناوچەکە.

سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

ھەواڵی زیاتر