دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو خاتوو ئەفتاو ساڵح كرد و تێیدا رایگه‌یاند، “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئافتاو ساڵح) دایکی هەرسێ شەهید (جوامێر و زولفەقار و موختار)ـم بیست و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئافتاو ساڵح) دایکی هەرسێ شەهید (جوامێر و زولفەقار و موختار)ـم بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو خاتوو ئەفتاو ساڵح دەکه‌م و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

26ی كانوونی یەكەمی 2022