هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار هۆشداری ده‌داته حكومه‌تی عێراق، داوا دەکات رێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەوەی روودەدات بەهۆی نزمیی نرخی دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار کاردانەوەی جددی لەسەر ئاستی ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه‌و پێویستی بە رێوشوێنی خێرا، هەیە بۆ ئەوەی به‌ها بۆ دیناری عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه.
عه‌بادی، دەشڵێت “دوو ساڵ لەمەوبەر هۆشداریماندا لە دەرئەنجامەکانی دابەزینی بەهای دینار، ئێستاش هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی درێژەدان بە سیاسەتی خراپی ئابووری وڵات هۆشداری ده‌ده‌ین، بەتایبەتی لەدوای داهاتی نەوتەوە بۆ ساڵی 2022 بڕی 150 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، کە یەکسانە بە کۆی داهاتی نەوت بۆ ساڵانی 2015 و 2016 و 2017-ی رۆژانی جەنگی داعش، بۆیه ئه‌م زیادبوونه‌ی داهات ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و بارگرانیان كه‌م بكرێته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 100 دۆلاری ئەمەریکی 157 بە زیاتر لە 157 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.