سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لی دامه‌زارندن ڕاده‌گه‌یه‌نێ

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەخساندنی 49 هەلی کار رادەگەیەنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن تاکو رۆژی 2/1/2023 فۆڕمه‌كانی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه‌ و بنێرن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داوا كردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون.

ڕاشیگه‌یاند: وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.

تێبینى :ـ

1ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:

‏https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA

2ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری، تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:

‏https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18

3ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە، تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ jobs.mtikrd@gmail.com کێشەکە چارەسەر دەکەین

4ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت، پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆ کرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

5ــ هەر هاووڵاتییەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لە یەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.

6ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.

7ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:

–  بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

–  بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر

–  بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی

–  بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک