ئەمڕۆ شەموو 24ـی كانوونی یەكەم، ئەمڕۆ كۆتا رۆژی پێدانی كارەبای موەلیدەیە لە سەعات حەوتی بەیانی بۆ یەكی شەو كە هەركاتێك كارەبا نەبێت، پێویست بوو موەلیدە هەڵی بكات، ئەوەیش بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.
ئەوەش زانراوە لە سبەی یەكشەم موەلیدەكان لە پێدانی كارەبا كار بەخشتە كۆنەكە دەكەن، ئەمەیش بۆ ئەوەی كرێی
كارەبا لەسەر هاووڵاتییان زۆر نەبێت.
خشتەكە بەم شێوەیە دەبێت، بەیانیان سەعات شەش و نیو تا سەعات هەشت دەبێت، نیوەڕۆیان لە سەعات یەك تا سەعات یەكی شەو دەبێت هەركاتێك كارەبا نەبوو پێویستە موەلیدە هەڵبكەن.
لە ڕۆژانی هەینیش كە پشووە و هاووڵاتییان لە ماڵن و پێویستیان بە كارەبایە، لە سەعات 10 بەیانی دەبێت موەلیدە هەڵبكرێت تا سەعات یەكی شەو، ئەویش هەر كاتێك كارەبا نەبوو.