پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی دزینی 100 مسقاڵ ئاڵتوون لە شاری هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكریێت.

ڕاشیگەیاند: لە گەڕەكەكانی كوردسات، بەختیاری، ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی و لە شاری هەولێر دزی لە ماڵان كردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبار (م. ئـ. ح. لەدایكبووی 1999 – دانیشتووی شاری كەركووک) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكانیدا ناوە، لە دانپێدانانەکەدا گوتوویەتی كە لەشاری هەولێر بڕی 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیوە و لە شاری كەركووک فرۆشتوویەتی.