مه‌سرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە کریستیانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هه‌رێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم رۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادی‌دا بەسەر ببەن.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە، یەکتر قبوڵکردن، لێبودەیی، میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی به كریستیانانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌ڵێت، ” جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بژین.”