هزارهتی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا 16 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبونەوەی چین و رووسیا تەرخاندهكات.
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووه‌ته‌وه، لە بودجەی 2023ی وەزارەتی بەرگری، ئەمه‌ریکا 16 ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی چین و رووسیا لە ئەوروپا و تایوان تەرخانکردووە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتن پۆست، پێنتاگۆن شەش ملیار دۆلاری بۆ سنوردارکردنی تواناکای رووسیا لە ئەوروپا تەرخانکردووە، هەروەها 10 ملیار دۆلاریشی بۆ هاوکاریکردنی تایوان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی چین لە دوورگه‌ی تایوان تەرخانکردووە.
ئەمە لەکاتێکداتە، دوێنێ هه‌یینی 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكای په‌سند كرد، كه 45 ملیار دۆلاری تایبه‌ت كراوه به هاوكاریكردنی ئۆكرانیا.
بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ئه‌مه‌ریكا 1700 ملیار دۆلاره و له ئه‌نجوومه‌نی پیران به ده‌نگی 68 ئه‌ندام و نه‌یارێتی 29 ئه‌ندام په‌سند كرا.
به گوێره‌ی سیستمی تا مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری ساڵی 2023 كار به‌و یاسایه ده‌كرێت.
كیڤن ماكارسی، رێبه‌ری كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشتر داوای كردبوو، نوێنه‌ره كۆمارییه‌كان ده‌نگ به پڕۆژه یاساكه بده‌ن و رێگربن له به‌رده‌م په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌تدا. به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاوی كۆمارییه‌كان ئه‌و داواكارییه‌یان ره‌تكرده‌وه و له دژی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌كه ده‌نگیان دا.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی زۆر ناكۆكی له‌سه‌ره پرسی كۆچی نایاساییه بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنی بودجه‌كه به‌ڵام هێشتا ناكۆكییه‌كان له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچی نایاسایی به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.