دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان داوایەك لە ئەندامانی كۆمەڵگەی كوردی لە پاریس و سەرتاسەری فەرەنسا دەكات

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی فەرەنسا ئیدانەی هێرشەكەی سەر ناوەندێكی كلتوری كورد لەپاریس دەكات
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بەو هێرشەی كرایە سەر ناوەندێكی كلتوری كورد لەپاریس  رایگەیاند: ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستییە دەكەین كە كرایە سەر ناوەندێكی ڕۆشنبیری كورد لەپاریس گیان لەدەستدانی سێ كەس و برینداربوونی چوار كەسی دیكەی لێكەوتەوە،  سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەین.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هاوكات ئێمە باوەڕیمان بەوە هەیە كە ئەم جۆرە كارە ڕەگەزپەرستانە ڕێگر نابێت لە پەیوەندییە مێژووییە لەمێژینەی نێوان گەلی كورد و فەرەنسا .
 داواش لە هەموو ئەندامانی كۆمەڵگەی كوردی لە پاریس و سەرتاسەری فەرەنسا دەكات كە خۆڕاگری نیشان بدەن و ڕێگە بە لایەنە دادوەرییەكان بدەن ، ڕاستییەكان لەبارەی ئەم تاوانە قێزەونەوە بدۆزنەوە.