سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا سوپاسی بەدەمەوەهاتنی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسای کرد.
لەبارەی قوربانییەکانەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “دڵنيام لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى فه‌ره‌نسا دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان و خێزانيان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی “فه‌ره‌نسا هه‌ميشه پشتيوانى گه‌لى كوردستان بووه”.
ئەمڕۆ هەینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، کەسێکی (تەمەن 69 ساڵ) بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتگەیەک و ناوەندی کولتووری ئەحمەد کایا لە پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
پاش دەستگیرکردنی هێرشکارەکە و بڵاوبوونەوەی هەندێک زانیاری لەبارەی رووداوەکە، کوردانی دانیشتووی فەرەنسا و بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکیان دژی ئەو هێرشە دەستپێکرد و تێیدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو