کەمێک پێش ئێستا جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیدا جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەروەها تیمی راوێژکار و سەربازانی وڵاتەکەی لە هەولێر بەسەردەکاتەوە.
ئێستا 300 سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان هەن، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دوای ئەوەدێت رۆژی 8ی کانوونی یەکەم/دیسێمبهری 2022)، نامەیەکی ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، بەڵێنی دابوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات