ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 18 هه‌زار و 566 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی 892 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك تۆماركرا، كه بریتییه له 204 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 26 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، و شاری سلێمانیش به مردنی 10 كه‌س له پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه و هه‌زار و 452 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا، دهۆك به راگه‌یاندنی 295 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 67 هه‌زار و 797 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 471 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 22 هه‌زار و 308 كه‌سیش به رێژه‌ی 97.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 22 هه‌زار و 18 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 151 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 6 ملیۆن و 535 هه‌زار و 497 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه