هۆشیار سیوەیلی
کاتێک یاسا سەروەر دەبێ
دوێنێ دوای زیاتر لە ســـاڵێک دادگاییکردن بڕیاری دادگا دەرچوو بە حوکمدانی تۆمەتبارەکە. چیرۆکەکە ئاوهایە: ژنێکـــی 97 ســـاڵانی ئەڵمانی لە دادگایەکـــی ئەڵماندا دادگایی کرا بە تۆمەتی ئاســـانکاری بۆ کوشـــتنی 10،500 کەس لە نێوان ساڵانی 1945-194٣کاتێک ســـکرتێری فەرماندەیەکـــی ئەڵمانی بووە و ئەو فەرماندەیەش بەرپرســـی بەندیخانەی (ستاتهۆف) بووە لە پۆڵەندا کە جوولەکە و پۆڵەندی و دیلی ســـوپای سۆڤیەتی لێ بەند کرابوو. هەرچەندە ئەم ژنە کەســـێکی ســـەربازی نەبووە بەڵام لەبەرئەوەی سکرتێر بووە ئاگای لە نووسراو و وردەکارییەکانی کوشتن و لەناوبردنی ئەو کەسانە هەبووە. ئەو تاوانبارە لەکاتی دادگاییکردنەکەدا زۆر کەم قسەی کردووە، بەڵام دوای خوێندنەوەی بڕیاری دادگا داوای لێبوردنی کردووە. ژمارەیەکی زۆر لەو کەســـانەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەســـتیان لە هۆلۆکۆســـت و کوشـــتنی خەڵکی بێتاواندا هەبووە، دۆزروانەتەوە و بە سزای خۆیان گەیشتوونە. رێکخراوەکانی جوولەکە و دەوڵەتی ئیسرائیل لە رێگەی تۆڕێکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و ئۆپەراسیۆنی سەربازی شوێن و جێگەی خۆشاردنەوەی ئەوانەیان دۆزیوەتەوە و بە سزای خۆیان گەیاندوونە. هەرچەندە ســـزای ئەم تاوانبارە تەنیا دوو ســـاڵ بەندکردنە و لەبەر پیـــری، ســـزای بەندکردنەکەی هەڵپەســـێراوە، بـــەڵام دۆزینەوەی ئەم تاوانبـــارە و دادگاییکردنی و حوکمدانی ســـەروەریی دادگاکان و یاســـاکانی ئەڵمانیا زیاتر دەردەخـــا و وریایی و خەمخۆری گەلی جوولەکـــە دەردەخات بۆ ســـزادانی ئەو کەســـانەی ڕەنگە کەمترین ڕۆڵیشـــیان لە ئەو تاوانە گەورەیەی ســـاڵانی دوەم جەنگی جیهانیدا هەبووبێت کە دەرهەق بەوان و خەڵکی تریش کراوە. ئێمەش وەک نەتەوە زۆر کارەساتی کوشتن و قەڵاچۆکردنمان دەرهەق کـــراوە، بەڵام زۆر کەم هەوڵی جدیمان داوە کەســـە دیار و تاوانبارە گـــەورەکان ڕووبەڕووی دادگا بکەینەوە و ڕەنگە ئاســـانکارییش بۆ ڕزگاری و دەرچوونیان کرابێت. ئەوە ماوەی 77 ســـاڵە ئەو تاوانانـــە ڕوویان داوە و لە داگاییکردنی بەناوبانگی نۆرمبیرگەوە تا ئێستایش ئیسرائیل و جوولەکە بەردەوامن لە گەڕان و دۆزینەوەی ئەوانەیشـــی ناڕاســـتەوخۆ بەشدار بوونە لە کردنی تاوانەکاندا. ئەم ژنە 97 ساڵانەش نموونەیەکی بەرهەمی ئەو
هەوڵە بەردەوامانەیە