وه‌زاره‌تی كاره‌با: یەکەم گڵۆپی رووناکی لە گوندی خوڕخوڕە ھەڵکرا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەم گڵۆپی رووناکی لە گوندی خوڕخوڕەی سەر بەناحیەی بنگرد ھەڵکرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، دواى ته‌وابوونى پڕۆژى گه‌یاندنى تۆڕى كاره‌باى نیشتیمانى بۆ گوندى خوڕخوڕه له ناحیه‌ى بنگرد، كه به بڕى زیاتر له (143) ملیۆن دینار جێبه‌جێكرا.
ئاماژه‌یپێكرد، بەئامادەبوونی ئه‌ندازیار عه‌لائه‌دین حەسەن بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکان و بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد و دانیشتوانی گوندەکە، بۆ یەکەم جار کارەبای نیشتیمانی گەیەندرایە گوندەکە.