دەڤەری ڕاپەڕین چەند سەنتەرێکی پزیشکی و نۆرینگەیێ داخرا

بە دەم گەڕانی بەردەوامی تیمەکانی بەشی پشكنین و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، چەند شوێنێكی بێمۆڵەت داخران.

لە هەڵمەتێكدا، بەمەبەستی پشكنین و بەدواداچوون بۆ كەرتی تەندروستی ناحكومی و نۆرینگەی تەندروستی و كلینكی پزیشكی و دەرمانخانە و تاقیگە و كلینكی پزیشكیی ددان و سەنتەرە تەندروستیەكان، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیكاكانی پزیشكی و نوێنەری دەزگای ئەمنی سەردانی شاری قەڵادزێیان كرد؛ لەو هەڵمەتەدا نۆ شوێنی پزیشكیکار داخران.
شوێنەكان بریتین لە سەنتەری پزیشكیی خێرخوازی، دەرمانخانەیەك و شوێنێکی لەیزەر داخرا كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پزیشكەكەیان گواستراوەتە بۆ سلێمانی بەڵام لەژێر ناو و ناونیشانی ئەودا كاریان كردووە بەبێ پزیشك، هاوكات دوو تاقیگە بۆ ماوەیەكی كاتی داخران. هەر لە درێژەی هەڵمەتەكەدا دوو پزیشكی ددان ئاگادار كرانەوە و پێج نۆرینگەی پزیشكی و دوو دەرمانخانە و شوێنێكی تیشك بەهۆی نەگونجاویەتیی شوێنەكەیان و هەندێ كەموكووڕی تر ئاگادار كرانەوە تاكو پابەندی ڕێنماییەكان بن.
لە بەرامبەریشدا لە لایەن تیمەكەوە تاقیگەیەك و دوو شوێنی تیشك و كلینكی پزیشكی و پزیشكێک دەستخۆشییان لێ كرا.

ھەواڵی زیاتر