وەزیری پەروەردە لە بارەی داخستنی قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتەکەیان توشی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 11 ى 2021 ، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  ڕایگەیاند: بۆ داخستنى قوتابخانەکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان، بەڵام بۆ داخستنى سەرجەم قوتابخانەکان هیچ راسپاردەیەکى تەندروستى نییە لەئێستادا.
گوتیشی، سیاسەتی ئێمە بەردەوامیدانە بە پڕۆسەی خوێندن وەك خۆی، بەڵام ئەگەر دۆخەكە مەترسیدار بوو، ئەوكات بڕیاری دیكە دەدرێت و دەسەڵاتیش دراوەتە پارێزگاكان لەسەر ڕاسپاردەی تەندروستی پارێزگاكان قوتابخانە یان هۆبەیەكی دیاریكراو دابخەن، ئەوەش لەهەندێك شوێن كراوە.
 ماوەی چەند رۆژێکە باس لە ئەگەری داخستنی قوتابخانەکان بەهۆی کۆرۆناوە دەکەن، ئەوەش هیچ بنەمایەکی، ئەوەش هیچ بنەمایەكی نییە، هەر كاتێك ئامارەكانی تووشبوون گەیشتن بە ئاستێكی مەترسیدار و تەندروستی هەرێم پێشنیازی داخستنی قوتابخانەكانی كرد،، ئەو کاتە قوتابخانەکان دادەخرێن.

ھەواڵی زیاتر