ئارام كۆشكی – سلێمانی
دوا شەوی دابەزینی عیسا، یەکەم ڕۆمانی شێرزاد حەسەن بە ئەڵمانی بڵاوکرایەوە. ئەم ڕۆمانی نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانی دوو وەرگێڕ “ڕاوێژ سەلیم” و خانم “ئوتە کانتێرا لانگ”ـە ئەم ڕۆمانە لە بنکەی چاپی کلینگنبێرگی نەمسایی بڵاوکرایەوە.
هەر دوو وەرگێڕ پێشتر چەند ڕۆمان و کتێبی نووسەر و ڕۆمانووس بەختیار عەلی-یان کردووە بە ئەڵمانی و ئەم ڕۆمانەی شێرزاد حەسەن نوێترین کاریانە کە بە ئەڵمانی بڵاو دەکرێتەوە. لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا هەڵبژاردەیەک لە وتارە فیکرییەکانی بەختیار عەلی بە ناوی “خەندەکەی دیکتاتۆر” لەلایەن هەردوو وەرگێڕە بە ئەڵمانی بڵاوکرایەوە.
وەرگێڕانی ئەدەبیاتی کوردی بۆ زمانە ئەوروپییەکان چەند ساڵێکە دەستی پێ کردووە و “ڕاوێژ سەلیم” و خانم “ئوتە کانتێرا لانگ” دوو لە چالاکترین وەرگێڕەکانی زمانی کوردین بۆ ئەڵمانی.