بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى سلێمانى-هەڵەبجەى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ یەکێتى ئەگەر گرفتێک لێرە و لەوێ هەبێ، ئێمە دوو حزبى جیاین، ڕەنگە ڕوئیاى جیامان هەبێ، بەڵام مەسئوولیەتى هاوبەشمان هەیە، بۆیە بە دڵنیاییەوە بە دیالۆگ چارەسەری دەکەین.
عەلى حسێن، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى سلێمانى-هەڵەبجە، ئەمڕۆ ١٢/١٢/٢٠٢٢، ڕایگەیاند: “ئێمە و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان مێژوویەکى دوورودرێژمان پێکەوە هەیە و گرفتى زۆریش لە نێوانمان هەبووە، بەڵام هەوڵمان داوە بە تێگەشتن، بە ڕەچاوکردنى بەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان و هەردوولامان، بە دیالۆگ چارەسەرى بکەین، ئەگەر گرفتێکیش لێرە و لەوێ هەبێ ئێمە دوو حزبى جیاین، ڕەنگە ڕوئیاى جیامان هەبێ، بەڵام مەسئوولیەتى هاوبەشمان هەیە، بە دڵنیاییشەوە گرفتەکان بە دیالۆگ چارەسەر دەکەین.”
سەبارەت بە کۆبوونەوەى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، عەلى حوسێن گوتى: “کۆبوونەمان هەبووە و ئێستاش دەبێ و لە ئایندەش کۆبوونەوەمان دەبێت، ئێمە مەسئوولیەتمان لەسەر شانە، ئەزموومان هەیە لە ناکۆکى، زیان بە بەرژەوندییەکانى کوردستان و بەرژەوەندیى هەردوولاشمان گەیشتووە، بە دیالۆگ و تێگەشتن و پێکەوەکارکردنیش خزمەتمان بە ئەزموونى هەرێمى کوردستان گەیاندووە، بە تەئکید بەو شیوەیەش دەبین و بەو شیوەیەش کار دەکەین.”
لە بەشێکى دیکەشدا ئاماژەى بەوە دا: “چەند ناکۆکیش هەبێ، بەڵام خاڵى هاوبەش هەیە، بە دڵنیاییەوە ڕوئیاى قیادەى ئێمە ڕوئیاى پێکەوەکارکردنە و لە کۆنگرەی ١٤ى پارتى بڕیارمان دا دەرگامان کراوە دەبێت و هەوڵ دەدەین، کە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکەین، بەتایبەت لەگەڵ یەکێتى، ئێمەش لەم دەڤەرە، دەڤەرى سلێمانى، هەڵەبجە و ڕاپەڕین بەپێى مەسئوولیەتى خۆمان هەوڵ دەدەین ڕۆڵى ئیجابى بگێڕین و هەوڵ دەدەین ڕۆڵمان هەبێ لە نزیکبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان بەگشتى و بەتایبەت لە نێوان ئێمە و یەکێتى بۆ ئەوەى بتوانین ڕۆڵیکى ئیجابى ببینین.”
گوتیشى: “ڕەنگە ئەگەر پێکەوە دابنیشین کێشەکە لە یەکلا نەبێت، بەڵکوو ڕەنگە کۆمەڵێک گرفت هەبن و بتوانین بە دیالۆگ و تێگەشتن و دەستنیشانکردنى گرفتەکان چارەسەرى بکەین