ساڵانه به‌هۆی شكانی لوولەی ئاوی ئیفراز، دانیشتوانی هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێك بێ ئاو ده‌بوون؛ بۆ چاره‌ی ڕیشه‌یی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی شكانی لوولەی ئاوی خواردنەوەی ئیفرازی سێی شاری هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا بە خه‌رجكردنی بیست ملیارد و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار و شەش سەد دیناری عێراقی.
١١ ی كانوونی دووه‌م، ده‌ست به پڕۆژه‌ی گۆڕینی لوولەی ئاوی ئیفرازی شاری هه‌ولێر كرا و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: ئه‌وه قۆناغی یه‌كه‌می چاره‌كردنی ڕیشه‌یی ئاوی ئیفرازی شاری هه‌ولێره، كه به‌وه به‌شێكی زۆری گرفته‌كان چارە ده‌بن و جیا له‌وانه، له پلاندایه قۆناغه‌كانی دیكه‌ش ده‌ست پێبكرێت و گرفتی شكانی لوولەکانی ئیفراز كه ساڵانی ڕابردوو هه‌بوو، به یەكجاری نه‌مێنێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی. هەرێمی کوردستان،لەوە بارەوە ڕایدەگەیەنێت: پڕۆژه‌ی ئیفرازی سێ، كه ٤٠% ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر دابین ده‌كات، به هۆی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی ، چه‌ند جارێك لوولەکەی ده‌شكا و لە ئەنجامدا بۆماوه‌یه‌ك، به‌شێكی زۆری دانیشتوانی شاری هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بوون، له‌پێناو چاره‌سه‌ری ڕىشهیی ئه‌و گرفته، بڕیاردرا بە گۆڕینی لوولەی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێره، له لوولەی (GRP) ی تیره هه‌زار و پێج سەد ملیمەترهوه به لوولەی كاربۆن ستیل.
پڕۆژه‌كه له وێستگه‌ی ناوه‌ندی مهرعودا، به درێژایی دوو هه‌زار و حەوت سەد و پەنجا مه‌تر به لوولەی ١.٥ مه‌تری كاربۆن ستیل ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته ١٠٨ ی عه‌نكاوه، به‌مه‌ش گرفتی شكانی لوولەی ئیفراز له‌و شوێنه چاره ده‌بێت و ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كه و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر.
پڕۆژه‌كه، كۆمپانیای خۆماڵی به لوولەی ستیل و كوالیتی به‌رز جێبه‌جێی ده‌كات، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ “چه‌ند ئه‌ندازیارێكی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی ته‌واو بوونی قۆناغی یه‌كه‌م كه به گۆڕینی لوولەی ئاوی ئیفراز ده‌ستی پێكرد، سەد و بیست ڕۆژه و هه‌وڵ ده‌درێت به حەفتا و پێنج ڕۆژ و كه‌متر له‌واده‌ی خۆی ته‌واو بكرێت.
ساڵانه و به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، له‌و كاتانه‌ی پله‌كانی گه‌رما سه‌رووی چل پله‌ی سلیزین، ناوه ناوه لوولەی ئاوی ئیفرازی هه‌ولێر لێره و له‌وێ ده‌شكا و و لە ئەنجامدا دانیشتوانی به‌شێكی زۆری شاری هه‌ولێر تا چاكکرانەوەی لوولەکە، چه‌ند ڕۆژێك بێ ئاو ده‌بوون.