چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن له‌چه‌ند دوكانێكی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناو بازاڕ پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌8ى12ى2022، له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزی كراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كیانیان ده‌ستپێكردو توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌و له‌به‌رده‌م  دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن‌و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن‌و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی راشیگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.