ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – كه‌ركووك كه‌وته‌وه و دواتریش یه‌كێك له ئۆتۆمبێڵه‌كان دوای ڕووداوه‌كه گڕی گرت و سووتا، له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش گه‌نجێك به‌ناوی (پێشڕه‌و سیروان سلێمان) كه تاقانه‌ی 4 خوشكه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه سووتا و گیانی له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه گوتی: رووداوه‌كه كاتژمێر 6ی سه‌رله‌ئێواره له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كه‌ركووك له نزیك دۆڵه‌به‌كره ڕوویداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه تۆیۆتایەکی تاکسی کە بەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لە دەستداوه و چووتە سایدی بەرامبەر، لەو کاتەش هیۆندایەکی تایبەت لە سایدەکەی ترەوە دەڕۆیشت بەرەو کەرکووک و پێکدادان لەنێوانیاندا دروست بووه.
گوتیشی: لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری تاکسییهكه گیانی لەدەستداوه و 4 کەسی تریش کە شوفێر و سەرنشینی هیۆنداکە بوون به سه‌ختی زامداربوون.
له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تەماشاکردنی شوێنی ڕووداوەکە و بڕی زیانی بەرکەوتوو بەر ئۆتۆمبێلەکان، پێمان دەڵێت کە خێرایی ئۆتۆمبێڵه ته‌كسییه‌كه خەیاڵی بووە.