به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 3:20ی دوای نیوه‌ڕۆ ئاگادارکراینه‌وه کەوا ئاگرێک هەیە لە بەشی ناوخۆی کوڕانی زانکوی هەلەبجە.
ڕاشیگه‌یاند: زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئاگره‌كه بەهۆی شۆڕتی کارەباوه دروستبووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دەستبەجێ تیمێکی بنكەی هەڵەبجە گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕولی ئاگرەکە بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نەبوو.