وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، 22 ئافرەتیان لە هەولێر دەستگیرکردووە، لە پاڵ فاڵچییەتی و سواڵکەری لەشفرۆش بوونە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی 22 ئافرەتی راگەیاند و گوتی: “ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵکەریی کاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا”.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، شەش لەو ئافرەتانە خەڵکی سووریان، سێی دیکەشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، یەکێک لەو ئافرەتانە خەڵکی ئێرانە، سێیان خەڵکی مووسڵن و نۆشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن.
راشیگەیاند، ئەو ئافرەتانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رێکخراوە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵ بکرێت